وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌رکرد
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای ده‌كات: حكومه‌تی به‌غداد، پابه‌ندی بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، حكومه‌تی به‌غداد پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره ده‌بێت، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپیكه‌وه دراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی بهرههمهێنانو هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
له به‌یاننامه‌كدا ئاماژه به‌وه كراوه: هه‌روه‌كو پێشتر حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێ، حكومه‌تی به‌غداد ڕۆژانه 210 هه‌زار به‌رمیل، له ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌م كردۆته‌وه.
جه‌بار عه‌لی لعێبی، وه‌زیری نه‌وت وتویه‌تی: حكومه‌تی عێراق له‌ناو ڕێكخراوی ئۆپیك‌و ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ش، هه‌وڵه‌كانی خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی خستنه‌بازاڕی نه‌وتی خاو، ڕونیشی كردوه‌ته‌وه، ئامانج له‌و كاره‌یان، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاوه له بازاڕه‌كانی جیهاندا، چونكه حكومهتو گه‌لی عێراق، زیانێكی زۆریان له دابه‌زینی نرخی نه‌وت كردوه.
٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٥١
News ID: 803009
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای ده‌كات: حكومه‌تی به‌غداد، پابه‌ندی بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.